بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵ تەلەڤیزیۆنی ئەی هابر وتی: نە ئەمریکا و نە ڕووسیا سەرەڕای ئەوەی کە بەڵێنیان بە ئێمە دابوو، نەیانتوانی ناوچەی باکووری سووریا لە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی (یەپەگە) بسڕنەوە.
وتیشی: لە بەر ئەوەی کە ئەوان نەیانتوانی ئەو کارە بکەن، کەواتە ئێستا ئەرکی ئێمەیە. هەر بەو بۆنەوە ئەوەی کە پێویست بێت ئەنجامی دەدەین. هۆز و خێڵە ناوچەییەکان لەو دەڤەرە داوای یارمەتیان لە ئێمە کردووە.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی شەممەش وتبووی تا کاتێک کە خەڵکی سووریا داوا لە تورکیا نەکەن کە بچێتە دەرەوە، هێزەکانی تورکیا خاکی سووریا چۆڵ ناکەن.
شایانی باسە کە تورکیا لە ڕۆژی نۆهەمی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە ئۆپراسیۆنێکی لە ژێر ناوی کانی ئاشتی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و بە بیانووی پاک کردنەوەی ناوچەکە لە هێزە کوردییەکان دەست پێکرد.
بۆچوونی ئێوە