عێراق مەترسی جیدی لە سەرە

خوان ئالبێرتۆ مارین وتی: ئامانجی ئەمریکا دابەش کردنی خاکی عێراق و لوبنان و دروست کردنی قەیران لە ئەو دوو وڵاتە عەرەبیەیە.

خوان ئالبێرتۆ مارین نووسەر و کارناسی کۆلۆمبیایی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر و لە سەر گۆڕانکارییەکانی عێراق وتی: هەبوونی دەوڵەتی ئێستای عێراق بۆ ئەمریکا، ئیسرائیل و عەرەبستان قبووڵ نەکراو بوو و هەر بۆیە میکانیزیمی دزە لە ناو ناڕەزایەتییەکانی خەڵکیان گرتە بەر و بوونە هۆی ڕووداوە پڕ لە ئاڵۆزییەکانی ئێستا.

ناوبراو زیادی کرد: عێراق هەڕەشەگەلێکی مەترسیداری لە سەرە کە زۆر جیدیە و توندوتیژی لە بەرژەوەندی هیچ نەتەوەیەک نییە و تەنیا لە بەرژەوەندی بیانییەکان دەبێت.

ئەو کارناسە کۆلۆمبیایی و کارناسەی ڕادیۆ ئیسپانیا بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەڵگەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ئەمریکا بە بیانووی دروست کردنی ئاسایش و ئاشتی لە عێراق و لوبنان، ٢٠٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ تەیار کردنی هێزە ئەمنییەکانی ئەو دوو وڵاتە خەرج کردووە، وتی: لە ڕاستیدا ئامانجی ئەمریکا دابەش کردنی خاکی عێراق و لوبنان و دروست کردنی قەیران لە ئەو دوو وڵاتە عەرەبییەیە.

ناوبراو وتیشی: سەبارەت بە عێراق ئەبێ بڵێم ناڕەزایەتییەکان ڕێک دوای ئەوەی کە دەولەتی عێراق داوای لە ئەمریکا کرد کە هێزەکانی خۆی لە خاکی ئەو وڵاتە بباتە دەرەوە، دەستی پێکرد و ڕێک چەند ڕۆژ دوای ئەوەی کە ئەو وڵاتە، هەوڵی ئەمریکا بۆ هاوردنی تیرۆریستە ئازاد بووەکان لە خاکی سووریا بۆ ناو سنوورەکانی عێراقی ئیدانە کردبوو.

مارین بە ئاماژە بە رێونێنی مێدیایی ئەو ناڕەزایەتیانە وتی: میدیا ڕۆژاواییەکان، بابەتەکە دەگۆڕن و ماناکەیان گۆڕیوە و داواکاری ناڕازیان بە شێوەیەکی دیکە دەهێننە ئاراوە. ئەوان تێدەکۆشن کە دەنگی کەسانێک کە لە قووڵایی ئەو پرسە و داواکارییەکانی خەڵکەوە قسە دەکات، بێدەنگ بکەن. بۆ نموونە، تویتەر بە شێوەی کوتوپڕ تەواوی هەژمارە بەکارهێنانەکانی کەناڵی ئەلمناری لوبنانی داخست. بە ئەم شرۆڤانەوە من گوناێکی تێدا نابینم کە لە رووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق و لوبنان دەستی بیانی لە ئارادایە.

News Code 29867

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =