پرسی ئێس – ۳۰۰ ڕەنگە ببێتە هۆی گەمارۆی دووبارەی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدعای کرد کە ئەگەر دەوڵەتی واشنتۆن خاوەندارێتی ئێس – ۳۰۰ لە لایەن ئێرانەوە وەک هەوڵێکی دەنەدەرانە بزانێت، ڕەنگە کۆمەڵێک گەمارۆی نوێ لە دژی ئێران دەربکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "واشنتۆن فێری بیکێن"، جان کربی وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا، ئیدعای کرد کە هەوڵی ئەم دواییەی ئێران سەبارەت بە کڕینەوەی دەزگای مووشەک هاوێژی ئێس - ۳۰۰ لە ڕووسیا دەتونێت ببێتەوە هۆی سەرهەڵدانەوەی گەمارۆوەکان.

کربی لەوبارەوە وتی: ئەگەر خاوەندارێتیی ئەو مووشەک هاوێژە لە لایەن ئێڕانەوە داپەڕێکی هەڕەشەئامێز وێنا بکرێت، دەکرێت بە پێی یاسای ئەمریکا گەمارۆوەکان لە دژی ئێران داسەپێت.

بەوەشەوە وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا هیچ ڕژیمێکی تایبەتی بۆ داسەپاندنی گەمارۆوە شیمانەکراوەکان لە دژی ئێران نەناساند.

ناوبراو لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی وتی: ئەمریکا لە ڕابردوودا هەڵوێستی خۆی هەمبەر بە فرۆشی سیستەمی مووشەک هاوێژی ئێس – ۳۰۰ بە ئێران راگەیاندبوو و بە وردی پەیجووری ئەم بابەتەیە. بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی ڕوون دەرنەکراوە.

رۆژی یەکشەممەی ئەم حەوتەیە، ئێران بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی رۆژی ئەرتەش، چەندین پاژ لە جیهازاتی مووشەکی و مووشەک هاوێژی خۆی کە لە ڕووسیا کڕیویەتی ، نمایش دا.

لەمناوە، "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران، ئەرتەشی ئێرانی وەک ‌هێزێک ناساند کە لە بەرامبەر تیرۆریزم و زایۆنیزم پشتیوانی لە وڵاتانی موسڵمان دەکات.

ئەو هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە کە توانستی سەربازیی ئێران تەنیا نابسترێتەوە بە لایەنی بەرگریکارانە، جەختی لەوە کردەوە کە هەر چەشنە یارمەتییەکی سەربازی لە لایەن ئێران بە دوور لە دەستێوەردانە و تەنیا بە پێی داخوازیی خود وڵاتانی موسڵمان ئەنجام دەدرێت.

News Code 2986

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =