ئەمیرێکی داعشی لە فەلووجە دەستگیر کرا

یەکێک لە ئەمیرەکانی داعش لە فەلووجە لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستگیر کرا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی خەندان، سەرهەنگ مەحموود ڕەزا جەمیلی فەرماندەی تیپی یەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی فەلووجە ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممە، ئەو هێزانە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەی کرمە سەر بە سامڕا لە فەلووجە توانیان یەکێک لە ئەمیرەکانی داعش دەستگیر بکەن.

ناوبراو زیادی کرد کە ئەو کەسە دەستگیر کراوە هۆکاری هێرش بۆ سەر هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان و سوپا لە ئەو ناوچە بووە.

لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا هێزە عێراقییەکان ئۆپراسیۆنگەلێکی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بۆ پاک کردنەوەی پاشماوەکانی داعش ئەنجام داوە و ژمارەیەک لە ئەندامەکانی ئەو گرووپەی دەستگیر کردووە.

News Code 29859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =