بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵ لە سەقزەوە باس لە ئەوە دەکەن کە دوو ژن(دایک و کچێک) لە شەقامی سەعدی ئەو شارە لە لایەن ماتۆرسوارێکەوە تیزابیان لێ پرژاوە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دەستگیری هۆکاری تیزاب پاشییەکە لە سەقز هەواڵی دا و وتی: هاوکات لە گەڵ ڕاگەیاندن بە پۆلیس، هەڵمەتی ناسینەوە لە لایەن پۆلیسی ئینتزامی و ئاگاهییەوە بۆ ناسینەوەی ئەو کەسە دەستی پێکرد و لە ئاکامدا دەستگیر کرا و ڕادەستی بەرپرسانی دەزگای داد کرا.
هۆکاری تیزاب پاشییەکە و ژنە بریندار بووەکان ئەندامی بنەماڵەیەک ڕاگەیێدنراون.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە لە درێژە دا زیادی کرد: بریندار بووەکان ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێرچاوەدێری پزیشکدان و بەختەوەرانە برینەکەیان قووڵ نییە.
بۆچوونی ئێوە