واشنتۆن هەڕەشە لە ئێران دەکات

ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا ئەمڕۆ شەممە بڵاوی کردەوە بە هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا کاردانەوەی نیشان دا و هەڕەشەی لە ئێران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا ئەمڕۆ شەممە بڵاوی کردەوە بە هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا کاردانەوەی نیشان دا و هەڕەشەی لە ئێران کرد.

لە ئەو بەیاننامە پاگەندە کراوە: گرووپەکانی سەر بە ئێران لەم دواییە دەستیان داوەتە هێرشگەلێکەوە دژی بنکەگەلێک کە هێزی عێراقی و هێزی ئەمریکی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی تێدایە. لە نۆی دیسەمبەر دەستیان دایە هێرش بۆ سەر دامەزراوە عێراقییەکان هەڵکەوتوو لە کۆگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کە بە هۆیەوە  پێنج سەربازی عێراقی بریندار بوون کە دۆخی دوو کەسیان نالەبارە و دوای ئەوەش هێرشێکی مووشەکی دیکە بۆ سەر فڕۆکەخانە لە ١١ ی دیسەمبەر ئەنجام درا. ئێمە ئارەزووی تەندروستی بۆ سەربازە بریندار بووە عێراقییەکان دەکەین.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پاگەندەی کرد: ئێمە درێژە دەدەینە هاوکاریمان لە گەڵ شەریکە عێراقییەکانمان لەوانە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کە ڕۆڵی گرینگیان لە کۆنترۆڵ کردنەوەی خاکی عێراق لە دەستی داعش گێڕا بەڵام هاوکات ئەبێ وەبیری رێبەرانی ئێران بهێنینەوە کە هەر جۆرە هێرشێک لە لایەن ئەوان یان گرووپەکانی سەر بە ئەوانەوە بۆ سەر ئەمریکا یان هاوپەیمانەکانی بکرێت و بەرژەوەندییەکانمان بخاتە بەترسییەوە، لە گەڵ کاردانەوەی توندی ئەمریکا بەرەوڕوو دەبێتەوە. ئێران ئەبێ ڕێز دابنێت بۆ سەروەری دراوسێکانی و لە پاڵثشتی کردنی لایەنی سێهەم لە عێارق و هەموو ناوچەکە دەست هەڵبگرێت.

News Code 29846

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha