بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارک ئێسپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێران وتی: ئەمریکا هیچ کات بەڵێنی دەستبەر کردنی خۆبەڕێوەبەری بە کوردەکانی سووریا نەداوە.
ئێسپێر وتی: ئێمە نە بە کوردەکانمان وتووە کە بۆ دروست کردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کورد لە سووریا یارمەتیان دەدەین و نە وتووشمانە دژی هاوپەیمانی مێژوویی خۆمان واتا تورکیا لە گەڵیانداین.
وتیشی: ئەمریکا تەنیا بە کوردی وتووە کە بۆ بەرەنگاریی داعش یارمەتیان دەدات.
بۆچوونی ئێوە