فێستیڤاڵی نەتەوەیی مەریوان ناسی دوا خرا

بەرپرسی زانستی فێستیڤاڵی نەتەوەیی مەریوان ناسی لە دواکەوتنی کاتی بەڕێوە چوونی ئەو فشێتیڤاڵە هەواڵی دا و وتی: فێستیڤاڵی نەتەوەیی مەریوان ناسی خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

ئومید وەرزەندە بەرپرسی زانستی ئەو فێستیڤاڵە لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، ئاشکرای کرد: کۆن بوون، گرینگایەتی و ڕۆڵی مەریوان لە مێژوو و فەرهەنگی نیشتمان لە لایەک و شوێنگەی جوگرافیایی، سروشت و هەرێمە تایبەتەکەی لە لایەکی تر پێویستی بە توێژینەوە، لێکدانەوە و شرۆڤە کردن هەیە، کاتێک کە تا ئێستا بە شێوەی زانستی و سیستەماتیک نەکراوە.

ناوبراو زیادی کرد: هەر بۆیە ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی مەریوان دەیەوێت ٢٠ و ٢١ ی خاکەلێوە فێستیاڤاڵێک لە ژێر ناوی یەکەم فیستیڤاڵی نەتەوەیی مەریوان ناسی بەڕێوە ببات و تێیدا لە لێکۆڵەران، مامۆستایان و نووسەران بانگهێشت بکات وتار و بەرهەمە لێکۆڵینەوەییەکانی خۆیان بە پێی پێوەرەکانی فێستیڤاڵەکە بنێرن بۆ نووسینگەی ئەو فێستیڤاڵە.

بەرپرسی زانستی ئەو فشێتیاڤاڵە ئاماژەی کردە سەر پێوەرەکان و درێژەی دا: مێژوو و کۆنینەناسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ژینگە و جوگرافیای مەریوان و هەروەها ئابووری مەریوان پێوەرەکانی ئەو فێستیڤاڵەیە.

وەرزەندە وتیشی: بە پێی دواکەوتنی کاتی بەڕێوە چوونی ئەو فێستیڤاڵە هۆگران دەتوانن بەرهەمەکانی خۆیان تا ١٥ ی ڕێبەندان بۆ نووسینگەی ئەو فێستیڤاڵە بنێرن.

News Code 29842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =