مەزڵۆم کۆبانی داوایەک ئاراستەی بۆریس جۆنسۆن دەکات

فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) داوایەک ئاراستەی سەرۆک وەزیری نوێ بریتانیا بوریس جانسۆن دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵوم كۆبانێ‌ لە توویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووە: پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسۆن دەكات بەبۆنەی دەرچوونی (پارتی پارێزگاران) لە هەڵبژاردنەكانی بەریتانیا و سەرلەنوێ‌ هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە.
مەزڵۆم کۆبانی داوای پتەوكردنی هەماهەنگییەكانیش دەكات بۆ كۆتایی هێنان بە داعش لە سووریا.
لەو نامەیەدا هاتووە: "جەنابی بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیران، بەبۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیەی بەدەستتهێنا و متمانەی گەلی بەریتانیاتان دەستەبەركردەوە، خوازیاريین پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بەریتانیا پتەوتر ببێت و كاریی هاوبەشمان زیاتر بێت لەپێناو كۆتایی هێنان بە داعش و پاراستنی دەستكەوتەكان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی دیموكراتی هەمیشەیی كە ببێتە مایەی تێكشكاندنی توندوتیژی و زەمینەسازیی بۆ گەڕانەوەی شكۆمەندانەی پەنابەران."
دوێنی پارتی پارێزگاران سەركەوتنێكی گەورەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی بەریتانیا بەدەستهێنا. 

News Code 29841

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha