داهێنانی توێژەرێکی ئێرانی ئیفلیجی بێ جموجووڵ چارەسەر دەکات

توێژەرانی ئێرانیی ئۆهایۆ لە هەوڵێکی ناوازەدا بە بەهرە وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای زەین توانین ئیفلیجی جووڵانەوە چارەسەر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر عەلی ڕەزایی توێژەری زانکۆی ئۆهایۆی ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۱۴ی زایینی، وردیلەیەکی کەمپیۆتەری لە شوێنێکی مێشکی گەنجێکی ۲۴ ساڵە کە بە هۆی بازدان تووشی پسان و زیانی مۆخە هاتووە، دانا و دەرئەنجامی سەرسووڕهێنەری ئەوکارەی بینی.

پاش تێپەڕبوونی نزیک بە دوو ساڵ لە نەشتەرگەریی پەیوەنددانی وردیلەی کەمپیۆتەری بە مێشکەوە، دوکتۆر ڕەزایی پێشکەوتنێکی بەرچاوی جووڵانەوەی لە نەخۆشکەیدا چاو پێکەوت.

ئەم وردیلە کەمپیوتێرییە بە کەمپیوترێکەوە لکاوە و کاتێک کەسێک بیر لە جووڵاندنەوەی دەستی خۆی دەکاتەوە، ئێلگۆریتمە کەمپیوتێرییەکان کۆدی بیری زەینی ئەو دەکەنەوە و ئەوان لە رێگای پاڵسە ئەلەکتریکییەکانەوە کە لە سەر مەچەکی دابەستراون وەردەگێڕدرێنەوە و لەو رێگاوە ئەندامەکانی دەست وەجووڵە دەخەن.

ئێستا بە بەهرە وەرگرتن لەو تەکنۆلۆژیای زەینە، کەسی ناوبراو دەتوانێ یاریی کەمپیوتەری ئەنجام بدات، بوتلە شووشە هەڵگرێت و وەڵامی تەلەفۆن بداتەوە.

ئەم توێژەرە ئێرانیە لە سەر ئەو بڕوایەیە کە دەکرێت بە بەهرە وەرگرتن لەو تەکنیکە و گەشەپێدانی، کەسانێکی زۆر کە تووشی نەخۆشیی زیانگەیشتنی مۆخە هاتوون، چارەسەر بکرێن.

دوکتۆر عەلی رەزایی لەوبارەوە وتی: ئەم تەکنۆلۆژیایە لە ئێستادا لە بارودۆخی تاقیگەییدا قۆناغەکانی پێشکەوتنی خۆی تێدەپەڕێنێت و هیوادارین کە لە داهاتوودا بە شێوەی ڤایرلێس و بێ‌سیم دەری بێنین.

News Code 2984

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =