برایان هۆک: نامانەوێت دەسەڵاتی ئێران بگۆڕین

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران پاگەندەی کرد کە واشنتۆن بە دوات سیاسەتی گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران نییە، بەڵکوو خوازیاری گۆڕینی هەڵسوکەوتی تارانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە گفتوگۆ لە گەڵ بەشی ئینگلیزی کەناڵی دەنگی ئەمریکا لە وەلام بە ئەو پرسیارە کە ئایا واشنتۆن پاڵپشتی لە گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران دەکات، وتی: یەک ملیۆن جار وتوومە کە سیاسەتی ئەمریاک گۆڕینی هەڵسوکەوتی ئێرانە؛ نەک دەسەڵاتەکەی.

برایان هۆک هەروەها هیوای خواست کە گۆڕینەوەی ئەم دواییەی زیندانی لە نێوان ئەمریکا و ئێران ببێتە هۆی گفتوگۆی بەربڵاو سەبارەت بە کاروباری کونسوڵی نێوان واشنتۆن و تاران.

ناوبراو گۆڕینەوەی زیندانیەکانی یەکەم هەنگاوی باش بەرەو گفتوگۆی زیاتر وەسف کرد؛ بەڵام سەبارەت بە پێشنیاری موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گۆڕینەوەی بەربڵاوی زیندانییەکان وتی: ئێمە بەس تێدەکۆشین کە ئەو کارە بە شێوەی دیپلۆماتیک و بە دوور لە جەنجاڵ بەرینە پێشەوە و ئەمەریکییە زیندانی کراوەکان بگەڕێنینەوە بۆ نیشتمان.

News Code 29827

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =