نەمسا حەز بە سەرمایەدانەریی لە پارێزگای کوردستان دەکات

باڵوێزی نەمسا لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی سەفەری بۆ شاری سنە لە حەز و پێشوازیی وڵاتەکەی لە پەرەدان بە پەیوەندییەکانی لە ئاستی نیشتمانی و پارێزگایی لە گەڵ ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شتفان شڵتێس باڵوێزی نەمسا لە میانەی سەفەری بۆ کوردستان و دیداری لە گەڵ جێگرانی سیاسی و ئابووریی پارێزگاری کوردستان، ئاماژەی بە ڕۆڵی چکۆلە و لە هەمانکاتدا ستراتژیی وڵاتەکەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کرد و وتی:  نەمسا و ئێران بۆ ١٦٠ ساڵ دەچێت پەیوەندی دیپلۆماتیک و سازێنەریان پێکەوە هەیە و ڤیەن لایەنگری جیدی پارێزرانی و درێژەی بەرجامە و پێشوازیش دەکات لە بەشداریی لە هەموو کەرتەکانی ئێراندا.

ناوبراو پەرەدان بە هاوبەشی لە دوو ئاستی نیشتمانی و پارێزگایی، دوو ستراتژیی بنەمایی باڵویزی نەمسا لە ئێران ڕاگەیاند و وتیشی: ئێمە سەردانی پارێزگا جۆراوجۆرەکان دەکەین و دەفرایەتیان بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکان و چۆنیەتی هاوبەشیمان لە بوارەکان لێک دەدەینەوە.

شڵتێس سەبارەت بە دەفرایەتی و پوتانسیەلەکانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: ئابووری بوارێکی دوو لایەنەیە و حەز بەوە دەکەین بزانین لەم پارێزگایە چ بەرهەم و بەربوومێکی گونجاو بۆ هەناردەی جیهانی بەرهەم دێت.

News Code 29808

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha