دوو کەس بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەربژێر کراون

یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی فەتحی عێراق لە ڕێککەوتن لە سەر بەربژێریی ٢ کەس بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، نەسیم عەبدوڵڵا یەکیک لە ئەندامانی هاوپەیمانی فەتحی عێراق لە ڕێککەوتن لە سەر بەربژێری دوو کەس بۆ پڕ کردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیری هەواڵی دا.

ناوبراو وتیشی: فراکسیۆنە سیاسییەکان لە پەرلەمانی عێراق لە سەر بەربژێریی ٢ کەس ڕێککەوتوون.

عەبدوڵڵا لە سەر بڵاوکردنەوەی وردەکاری زیاتر لەم بارەوە و دەرخستنی ناوی ئەو دوو کەسە خۆی بوارد.

ڕۆژی ڕابردوو بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە گرووپە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە کردبوو کە لە سەر بەربژێری کەسایەتییە بەرچاوەکانی خۆیان ڕێک بکەون.

News Code 29802

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =