ئەمریکییەکان مردووەکانیان دەکەنەوە خاک

کۆمپانیایەکی نوێ لە ئەمریکا لە بەرنامەی خۆی دروست کردنی خاک لە تەرمی مرۆڤ بۆ یارمەتی بە ژینگە هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئینترستینگ ئینجینیرینگ، بڕیار وایە ئەو کۆمپانیا بە ناوی Recompose چالاکی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی کۆمپۆستی مرۆیی لە ساڵی ٢٠٢١ دەست پێبکات.

ڕەوتی دروست کردنی خاک لە تەرمی مرۆڤ لە لایەن ئەو کۆمپانیاوە لە ئەگەری ڕەزامەندی خزمە پلە یەکەکانی ئەوام نزیک بە سی ڕۆژ دەخایێنێت و ئەو کۆمپانیا هیوادارە کەسی زۆر لە ئەو داهێنەرییە پێشوازی بکات.

ئەو کۆمپانیا دەڵێت بە دوای مەرگی کەسەکان، پاشماوەی تەرمی ئەوان دەبێتە هۆی بڵاو بوونەوەی گازی دی ئۆکسیدی کەربۆن و مادەی تر لە زەوی کە ئەمە دەبیتە هۆی خەسار لە ژینگە. لە لایەکی تریشەوە تەرخان کردنی زەوی بۆ ناشتنی کەسەکان لە ئەمریکا بە پێی مردنی ساڵانە ٢.٧ ملیۆن کەس لە ئەو وڵاتە، کارێکی پڕ تێچوویە کە وردە وردە دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە.

بەڵام  بە خاک کردنی تەرمی ئەو کەسانە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی تێچووەکان، یارمەتی بە ژینگە، ڕێگری لە بە فیڕۆ چوونی ئاو و پیس بوونی گۆی زەوی و ... .

News Code 29784

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =