۴ خوێندکار و مامۆستای هەرێمی کوردستان خەڵات کران

لە رێوڕەسمێکی تایبەت لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە ڕێز لە ۴ خوێندکاری بەشی نێودەوڵەتی زانکۆ گیرا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ۴ خوێندکاری خەڵکی هەرێمی کوردستان کە لە سنە دەخوێنن و لە ناو هاپوۆلەکانیاندا توانیویانە ببنە خوێندکاری یەکەم و باڵاترین خاڵ وەدەست بێنن لە لایەن سەرۆکی زانکۆی کوردستانەوە رێزیان لێگیرا.
لەم ڕێوڕەسمە کە دوێنێ  بەڕێوەچوو بە سەرپەرشتی د. رەحمەت سادقی، سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبوونی مامۆستا و خوێندکاران، بڕوانامەی رێزلێنان بەخشیرایە هەڵمەت عاسی حوسێن، مامۆستای زانکۆی گەرمیان لە هەرێمی کوردستان.
 هەڵمەت عاسی لە خوێندنی دکتۆرا لە ۹۵ەمین خولی کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی کوردستان خوێندکاری ئاستی دوکتۆرای بەشی زانستی ئاژەڵی لقی خۆراکی ئاژەڵە،  توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەستبێنێت.
 هەروەها خەڵات پێشکەش کارزان عەبدولکەریم عومەر خوێندکاری ئاستی دوکتۆرائ بەشی کیمیا، بەرڤان خوەرشید یونس، خوێندکاری بەشی بەکارلیۆسی مافەوانی، محەمەد جەواد حەمە مەحموود خوێندکاری بەکارلیۆسی وەرزش، کرا.
ناوبراوان لە هەموو ئەو ماف و تایبەتمەندیانە سوودمەنددەبێت کە نازناوی خوێندکاری یەکەم پێیدەبەخشرێت.
 

News Code 29781

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha