بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، وەفدی ڕوونکاریی عێراق ڕایگەیاند فەرمانی دەستگیریی تاقمێک لە بەرپرسانی ئێستا و دوێنێی ئەو وڵاتە لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەرکراوە.
بە گوێرەی ئەو وەفدە، مانگی ڕابردوو فەرمانی دەستگیریی ٢ وەزیری ئێستا، ٥ وەزیری پێشوو و ٢ وەزیری پێشووتر لە گەڵ جێگری ئێستای وەزیرێک و ٣ جێگری پێشوو و ٢ جێگری پێشووتر، پارێزگارێک و ١١ پارێزگاری پیشوو، ١١٨ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری ئێستا و ٢٨ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری پێشوو و ١١ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاریی پێشووتر دەرکراوە.
وەفدی ناوبراو جەختی لەوەش کرد کە لە مانگی ڕابردوودا فەرمانی دەستگیریی ١٩ بەڕێوەبەری گشتیی ئێستا و ١١ بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی عێراق دەرکراوە.
بۆچوونی ئێوە