واشنتۆن لە سەر دیکەی زیندانییەکانیش لە گەڵ ئێران گفتوگۆ دەکات

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی لە خواستی واشنتۆن بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران سەبارەت بە ئازادی زیندانیانی ئەمریکی لە ئێران کە بە تۆمەتی سیخوڕی دادگایی و سزا دراون، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕابێرت ئۆبرایان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە گفتوگۆ لە گەڵ سی بی ئێس، بە جەخت لە سەر درێژەی زیاترین گوشار لە سەر ئێران، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەمریکا دەیەوێت بۆ ئازادی زیندانیانی ئەمریکی لە ئێران گفتوگۆ بکات.

ئۆبرایان لە ئەو بەرنامە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە ئازاد بوونی ژیائۆ وانگ، وتی: ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە هەموو ئێرانییە دەستگیر کراوەکان بگەڕێنەوە و ئێمە درێژە دەدەینە هەوڵەکانی خۆمان تا ئێرانییەکان لە گەڵمان دیدار بکەن و دەمانەوێت تەواوی ئەمریکییە بەند کراوەکان لە ئێران بگەڕێنینەوە ماڵی خۆیان.

ڕۆژی شەممە ١٦ ی سەرماوەز، ژیائۆ وانگ، زیندانی ئەمریکی لە ئێران، ئازاد کرا و لە باتی ئەوەش مەسعوود سڵێمانی لێکۆڵەر لە بواری خانە بنەڕەتییەکان و ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی مودەڕس کە لە ئەمریکا دەستگیر کرابوو، ئازاد کرا.

News Code 29766

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =