مەجلیس لێپرسینەوە لە سێ وەزیری دەوڵەتی ڕۆحانی دەکات

وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شوورای ئیسلامی وتی: لێپرسینەوە لە وەزیرەکانی نەوت، ناوخۆ و پەروەردە و بارهێنان لە دەستووری کاری مەجلیس دایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسەدوڵڵا عەباسی وتەبێژی لێژنەی سەرۆاکیەتی مەجلیس ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی مەجلیس لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە لێپرسینەوە لە چەند وەزیر وتی: ئێستاکە لێپرسینەوە لە وەزیرەکانی نەوت، ناوخۆ و پەروەردە و بارهێنان لە دەستووری کاری مەجلیس دایە و لە ماوەی ئەمڕۆ یان سبەی ئەو سێ وەزیرە بە ئامادە بوون لە کۆمیسیۆنەکانی پێوەندیدار ئەبی وەڵامدەری نوێنەرەکان بن.

ناوبراو درێژەی دا: بە پێی دۆخی تایبەتی وڵات و یەکمایەتی بە تاوتوێ کردنی بودجە لە مەجلیس، هیوادارین کە نوێنەران لە شرۆڤەدانی ئەو وەزیرانە ڕازی ببن و لێپرسینەوە لە ئەو وەزیرانە نەگاتە کۆبوونەوەی گشتی مەجلیس.

News Code 29758

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =