بەرهەم ساڵح: بکوژی خۆپیشاندەرانی ڕۆژی هەینی بەغدا سزا دەدرێن

سه‌رۆك كۆماری عێراق و نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لە زەروورەتی دەستگیری ئەو چه‌كدارانه‌ کردەوە کە ڕۆژی هه‌ینی خۆپیشانده‌رانیان به‌ئامانج گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پرسی یاسای هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی تاوتوێكرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ جینین بلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق دۆخی ئێستای وڵات و خۆپیشاندانه‌كانیان تاوتوێكرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌وه‌ی هاووڵاتیان مافی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌یان هه‌یه‌ و ده‌بێت هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كار بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی کە ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی خۆپیشانده‌رانیان به‌ئامانجگرت ده‌بێت ده‌ستگیربكرێن و ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه‌.

شارپرێس نووسی: له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراق باس له‌وه‌كرا، به‌زوویی كاربكرێت بۆ ده‌ركردنی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد، هه‌روه‌ها كاربكرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی نوێی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

News Code 29748

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =