هەنگاوی ئێران سازێنەر بوو

چەند خولەک پاش ڕاگەیێندرانی ئازادیی سیخۆری ئەمریکی لە ئێران، مایک پەمپێئۆ لە کاردانەوە بەو هەواڵە ڕایگەیاند کە ئەو هەنگاوەی ئێران سازێنەر بووە و لێی ڕازیین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تویتەریی خۆیدا لە کاردانەوە بە ئازادی هاووڵاتی ئەمریکی کە لە ئێران بە تاوانی سیخۆری زیندانی کرابوو، کاردانەوەی نیشان دا و ئیدعای کرد کە ژیو وانگ بە تۆمەتی ناڕەوا سێ ساڵ لە ئێڕان زیندانی بووە و بە زوویی دەگەڕیتەوە باوەشی بنەماڵەکەی.

مایک پەمپێئۆ هەروەها لەو پەیامەیدا وێرای دەستخۆشی لە دەوڵەتی سویسرا بۆ ئاسانکاری لە گەڕانەوەی وانگ، ئەو هەنگاوەی ئێرانی بە هەنگاوێکی سازێنەر زانی و لەوبارەیەوە خۆشحاڵی و ڕەزامەندیی خۆی دەربڕی.

شایانی باسە، چەند کاتژمێر لەوە پێش کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ژیو وانگ هاووڵاتیی ئەمریکی پاش ٣ ساڵ زیندانی لە ئێران بە تاوانی سیخۆری لە زیندانی ئێران ئازاد بووە و خەریکە لە رێگەی زۆریخی سویسراوە دەچێتەوە ئەمریکا.

News Code 29736

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =