ژمارەی قوربانیانی ئانفۆڵانزا لە کوردستان گەیشتە پێنج کەس

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە ناسینی ٤٨ نەخۆشی تووشبووی ئانفۆڵانزا لە پارێزگا، وتی: ژمارەی قوربانیانی ئەو نەخۆشییە لە کوردستان گەیشتە ٥ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارام شەریفی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە بە پێی تاقیکارییەکان تەنیا ٤٨ کەس لە نەخۆشانی سەردان کردووی نەخۆشخانە و ناوەندگەلی پزیشکی کوردستان تووشی نەخۆشێی ئانفۆڵانزا هاتوون، ڕایگەیاند: بە داخەوە پێنج کەس لەو نەخۆشانە لە رۆژانی ڕابردوودا بوونەتە قوربانیی ئەو نەخۆشییە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە هەوڵ و هەنگاوە پێویستەکان بۆ چارەسەریی تووشبووانی دیکەی ئانفۆڵانزا لە پارێزگادا کرد و هوشداری دا: کەسانی خاوەن نەخۆشینی دڵ، ئاسم، دیابێت (شەکرە) و نەخۆشینی درێژخایەن و کەسانی بە سالاچوو زیاتر مەترسیی تووشبوون بەو نەخوشییەیان لە سەرە.

شەریفی سەر ئێشەی زۆر، بەرزبوونەوەی لەناکاوی یاو و گەرمای لەش، ئێشی زۆری لەش، لاوازی، جەمام و شەکەتیی درێژخایەن، قۆخە ڕەشە و قورس و ئیزاڵی و ڕەشانەوە بە تایبەت لە منداڵاندا بە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە ڕاگەیاند.

News Code 29735

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =