بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی چەند کاتژمێر پاش ئازاد کرانی سیخۆرێکی وڵاتەکەی لە ئێران، هیوای خواست کە ئەم بابەتە ببێتە هەوێنێک بۆ ئازادیی زیندانییە ئەمریکییەکانی دیکە لە ئێران.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، لە درێژەدا ئیدعای کرد کە ئازادی ئەو هاووڵاتییەی لە ئێران نیشاندەری هەوڵی پێشوازانەی تاران بۆ هاتنە سەر میزی دانوستان لەبارەی بابەتەکانی دیکەیە.
ناوبراو ئیدعایشی کرد: هیوادارین ئەو بابەتە ببێتە هۆی پێشکەوتن لە پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران لە پرسەکانی دیکەدا.
شایانی باسە، چەند کاتژمێر لەوە پێش کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ژیو وانگ هاووڵاتیی ئەمریکی پاش ٣ ساڵ زیندانی لە ئێران بە تاوانی سیخۆری لە زیندانی ئێران ئازاد بووە و خەریکە لە رێگەی زۆریخی سویسراوە دەچێتەوە ئەمریکا.
بۆچوونی ئێوە