مێهرەجانی خوێندکاریی کورتە فیلمی "رێگا" لە سنە بەڕێوە دەچێت

سێهەمین خولی مێهرەجانی خوێندکاری ناوچەیی کورتە فیلمی "رێگا" بە بەشداریی پارێزگاکانی کوردستان، هەمەدان، زەنجان، ئازەربایجانی رۆژئاوا، کرماشان، ئیلام و لورستان، لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی زانکۆی عیلمی و کاربوردیی پارێزگای کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە لە رۆژی خوێندکار، وتی: خوێندکاران بە شێوەی خۆویستانە دوو خولی پێشووی مێهرەجانی خوێندکاری ناوچەیی کورتە فیلمی "رێگا"یان بەڕێوە برد و سێهەمین خولی ئەم مێهرەجانە لە رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی رێبەندان بە بەشداریی پارێزگاکانی کوردستان، هەمەدان، زەنجان، ئازەربایجانی رۆژئاوا، کرماشان، ئیلام و لورستان، لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

تەیموور جەوادی وتیشی: خوێندکاران دەتوانن تا کۆتایی مانگی بەفرانبار بەرهەمەکانی خۆیان لە بەشەکانی ئەنیمەیشێن، چیرۆک، بەڵگەیی و بەرهەم هێنانی فیلم ئاراستەی زانکۆی عیلمی و کاربوردیی شاری سنە بکەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە تەرخان درانی بوودجەی پێویست لە ناوەندەوە بۆ ئەو پرۆگرامە فەرهەنگییە و هیوای خواست لە خولەکان و ساڵەکانی داهاتوودا ئەم مێهرەجانە لە ئاستی نیشتمانی و نەتەوەییدا بەڕێوە بچێت.

News Code 29731

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =