بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "رای الیوم"، سەرچاوەگەلی عێراقی لە جێگربوونی ئاسایشی کاتی لە مەیدانی تەحریر، خەلانی و پردی سەنەک لە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە لە دوای ڕووداوەکاتی شەوی ڕابردوو کە ببووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارێک لە هاووڵاتیان، هەواڵیان دا.
شایانی باسە، هێشتا ناڕەزایەتی و بشێوییەکانی عێراق لە دوای دەست لە کار کێشانەوەی عادڵ عەبدولمەهدی بەردەوامە و شەوی ڕابردوو پایتەختی ئەو وڵاتە شایەدی گۆڕانکاریی بەرچاو بووە و تێیدا ژمارێک زۆری هاووڵاتیان کوژراو و بریندار بوون.
بۆچوونی ئێوە