ئەمریکا زانایەکی دەستبەسەر کراوی ئێرانی ئازاد کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئازاد کرانی مەسعوود سلێمانی زانای ناسراوی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە، هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر نووسی: " زۆر خۆشحاڵم کە دکتۆر مەسعوود سلێمانی و ئاغای وانگ بەمزوانە بە کەسوکاریان شاد دەبێتەوە.

زەریف نووسی: سپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە ئازاد کردنی دکتۆر سلێمانی ڕۆڵی ئیجابیان بووە، بەتایبەت دەوڵەتی سویس.

شیاوی ئاماژەیە، مەسعوود سلێمانی، مامۆستای زانکۆ و توێژەری ئێرانی پاش نزیک بە ساڵێک کە لە ئەمریکا بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کرا بوو، ئازاد کراوە و رادەستی بەرپرسانی ئێرانی لە سویس کراوە.

سلێمانی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەگەرێتەوە ئێران.

News Code 29723

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =