ژاپۆن ئەندازیاری ژێنیتیکی مرۆڤی قەدەغە کرد

گرووپێک لە کارناسانی وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن پێشنیاریان کردووە دەوڵەتی ئەو وڵاتە ئەندازیاری ژێنیتیکی ئاولەمەی مرۆڤ قەدەغە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن پێشنیاری کرد ئەندازیاری ژێنیتیکی ئاولەمەی مرۆڤ لە ئەو وڵاتە قەدەغە بکات. ئەو وەزارەتخانەی هۆشداریی دا ئاوەها کارێک دەبێتە هۆی دروست بوونی بازاڕێک بۆ منداڵانی لە پێشەوە داڕێژراو.

ئاڵبەت ئەو گرووپە کارناسە لە گەڵ ئەندازیاری ژێنیتیکی بۆ نەمانی نەخۆشییە میراتی و کێشەکانی تەندروستی مرۆڤ دژایەتی نییە.

دەوڵەتی ژاپۆن لە ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی دەیویست ئیزن بدات ئەندازیاری ژێنیتیکی ئاولەمەی مرۆڤ دەربکات.

ئێستاکە ئەندازیاری ژێنیتیکی ئاولەمەی مرۆڤ لە فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا ئایاساییە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ساڵی ڕابردوو هی جیانکوی بیرمەندێکی چینی پاگەندەی کرد لە لێکۆڵینەوەیەکدا یەکەم دوانەکانی نەژیارڤانی کراوی جیهان لەدایک بوون.

بە پێی وتەی ئەو ئامانج لە ئەندازیاری ژێنیتیکی ئەو کۆرپانە تووش نەبوونیان بە ئایدز بوو.

News Code 29716

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha