بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، عەمار شبلی نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی کرد کە پەرلەمانی عێراق لە دیاری کردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە دەستێوەردان ناکات.
ناوبراو زیادی کرد: لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو دیاری کردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ دەبینین.
شبلی وتیشی: مەرجەعیەتی دینی ڕایگەیاند کە لە دیاری کردنی سەرۆک وەزیران دەستێوەردان ناکات.
ناوبرو ڕاشیگەیاند: سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ئەبێ تێبگات کە کیشەی بەربڵاوی لە بەردەم دا دەبێت. لە دۆخی ئێستا دیاری کردنی سەرۆک وەزیران زۆر ئەستەمە.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق هاوکات لە گەڵ توند بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە ئەو وڵاتە لە پۆستەکەی کشایەوە.
بۆچوونی ئێوە