ئەمریکا دەیەوێت پێش بە پلانی مووشەکی ئێران بگرێت

سەرۆکی گرووپی هەنگاوی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پاگەندەیەکی دەستێوەردەرانەدا تۆمەتەکانی لە دژی ئێران دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، برایان هۆک سەرۆکی گرووپی هەنگاوی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پاگەندەیەکی دەستێوەردەرانە و بە دەربڕینی ئاماری ساختەیی لە بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران، ڕایگەیاند کە هەر کەس بتوانێ یارمەتی ئەمریکا بدات لە ئاڵۆزی خستنە بەردەم چالاکیی ماڵی هێزەکانی قودسی سوپای پاسدارن، خەڵاتێک بە بایەخی ١٥ ملیۆن دۆلاری پێ دەدرێت.

ئەم بەرپرسە ئەمریکییە سەرەڕای پێشێل کرانی ئاشکرای مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە و لەوان گوانتانامۆ، ئیدعای ناتەندروستی بوونی زیندانی گەورەی تارانی کردووە و بە دووپات‌کردنەوەی هەواڵی درۆیینی زەوت کرانی پاپۆرەیەکی هەڵگری چەکی ئێرانی لە سەر رێگەی یەمەن، پاگەندەشی کرد کە ئەو پاپۆرە سەلمێنەری بەردەوامیی پاڵپشتیی ئێران لە هێزە بە وەکالەتەکانی لە یەمەنە.

سەرۆکی گرووپی هەنگاوی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتاییدا ئاماژەی بە هەنگاوی ئەم دواییەی سێ وڵاتی ئەورووپی بۆ ناردنی نامەیەکی دژە ئێرانی بە ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و وتی: ئێمە دەمانەوێ پێش بە گەشەی پلانی مووشەکی ئێران بگرین.

News Code 29705

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =