حەلبووسی: پەرلەمانی عێراق حەوتەی داهاتوو یاسای نوێی هەڵبژاردن پەسند دەکات

پاش پەسند کرانی یاسای نوێی کۆمیساریای هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە پەسند کرانی یاسای نوێی هەڵبژاردن لە حەوتەی داهاتوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پاش پەسند کرانی یاسای نوێی کۆمیساریای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند کە کۆمیساریای نوێی هەڵبژاردنەکان سەر بە هیچ حزب و گرووپێکی سیاسیی تایبەت نییە.

ڕاشیگەیاند: ئەندامانی کۆمیساریای نوێ پێکهاتووە لە ٧ دادوەر و دوو چاودێری ماڵی و بە پێی قورعە و بە شێوەیەکی ڕوون هەڵبژاردنیان ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەڵوەشانەوەی کۆمیساریای ئێستا، وتی: پەسند کرانی یاسای هەڵبژاردنەکان حەوتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

شایانی باسە، پەرلەمانی عێراق شەوی ڕابردوو پەسندی کرد کە ئەندامانی کۆمیساریای نوێ لە دادوەران بێت و نەک لە حزبەکان و یاسای نوێش بۆ هەڵبژاردن لە ٢٧ بڕگە پێکهاتبێت و هەروەها پەرلەمان لیستی ئەنجومەنی نوێ کۆمیسیۆنێرەکانی هەڵبژاردنی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کردووە و بڕیارە لە مۆڵەتێکی ١٥ رۆژەدا پەسند بکرێن.

News Code 29702

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =