بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن موراد نیا، شەوی ڕابردوو لە پەیامێکدا بە هۆی ڕووداوی دڵتەزێنی گیان لە دەستدانی ۱۱ کەس لە هاووڵاتیانی شاری سەقز، سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی بەرکەوتووانی ئەم ڕووداوە کرد.
لەو پەیامەدا پارێزگاری کوردستان ئەمرۆ هەینی ۱۵ی سەرماوەزی بە ماتەمینی گشتی لە هەموو پارێزگا ڕاگەیاند.
داواشی لە هەموو نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکانی کوردستان کردووە کە بۆ چارەسەری نەخۆشەکان ئەوپەڕی هەوڵ بدەن.
هەروەها موراد نیا بە ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕاگەیاندووە کە ئەم ڕووداوە و هۆکارەکانی بە وردی لێکبدرێتەوە.

پارێزگاری کوردستان بە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک لە خەڵکی کوردستان لە ڕووداوی تەقینەوەی گاز لە ئاهەنگی بووک گواستنەوەی سەقز، ئەمڕۆ هەینی بە ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.
News Code 29695
بۆچوونی ئێوە