هوشداری دووبارەی گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق

کۆمیساریای رۆژهەڵاتی ناڤینی کۆمیتەی مافی مرۆڤ لەبارەی گەطانەوەی داعش بۆ عێراق بە ئامانجی گوشارخستنە سەر ئێران هوشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، هەیسەم ئەبووسەعید کۆمیساریای رۆژهەڵاتی ناڤینی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ لەبارەی گەڕانەوەی داعش بۆ پارێزگای ئەنباری عێراق هوشداری دا.

ناوبراو وتی: بە گوێرەی نووسینگەی کۆمیتەی نێودەولەتیی مافی مرۆڤ لە عێراق، هاتوچۆی بە ئاشکرا و ئاسایی داعشییەکان بینراوە کە بە پێی زانیارییەکان لە لایەن فەرماندەیی یەکپارچەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن و بە پاڵپشتیی ماڵی و دارایی دیار بۆ هەڵمەتی تێکدەرانە و ئاژاوەگێرانە پلانیان داڕشتووە و ئامانج لەو کارە گوشارخستنە سەر ئێران بە تایبەت لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ عێراق لە پارێزگای دیالەیە.

ئەبووسەعید داوای لە چوار وڵات کە هێشتاش لایەنگری بەرجامن، کرد کە لە پێناو پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە سەرەڕای کسانەوەی ئەمریکا لێی، هەوڵ بدەن.

ناوبراو هاوکات داوایشی لە مەرجەعیەتی ئایینی عێراق کرد کە بەرەنگاری ئەو پیلانە ببنەوە لە دژی عێراق وەڕێ خراوە و وتیشی: ئوە مەترسییەکی گەورەیە بۆ ئاسایشی بە کۆمەڵ و ژیانی دانیشتووانی رۆژهەڵاتی ناڤین.

News Code 29692

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =