ئەمریکا ناردنی ١٤ هەزار سەرباز بۆ ناوچەکە تاوتوێ دەکات

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکییەوە، لە تاوتوێ کردنی ناردنی ١٤ هەزار سەربازی تری ئەو وڵاتە بۆ ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕۆژی چوارشەممە پاگەندەی کرد کە واشنتۆن ناردنی ١٤ هەزار سەربازی تر بۆ ناوچەکە بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەوەی کە هەڕەشەی ئێران، ناوی لێنراوە، تاوتوێ دەکات.

بە گوێرەی نووسراوی واڵ ستریت ژۆرناڵ، بە پێی ئەو گەڵاڵە بەرپرسانی دۆناڵد ترامپ خەریکی تاوتوێ کردنی جێگیر کردنی دەیان پاپۆڕ لە ناوچەکەن.

ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە ئامانج لە ئەو کارەی" ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئێران" ڕاگەیاند.

بە پێی نووسراوی واڵ ستریت ژۆرناڵ، چاوەڕوانی دەکرێت دۆناڵد ترامپ بە زوویی و لە ماوەی ئەم مانگەی زایینی لەم بارەوە بڕیار بدات.

لە هەمان کاتدا، ئالیسا فرح، وتەبێژی پێنتاگۆن بەرەبەیانی پێنجشەممە بە ئەم هەواڵەی واڵ ستریت ژۆرناڵ کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسی: ڕاپۆرتی واڵ ستریت ژۆرناڵ هەڵەیە. ئەمریکا ١٤٠٠٠ هێز بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئێران نانێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

News Code 29688

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =