بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "المسله"، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە دیداری برۆنۆ ئوبرێت بالوێزی فەڕەنسا لە عێراق وتی: دەوڵەتی داهاتوو کاتییە و لە پێناو ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت هەوڵ دەدات.
وتیشی: ئێمە گۆرانکارییەکانی ئەم دواییەی وڵات و خۆپیشاندانەکانمان لێک داوەتەوە. گرووپگەلی سیاسی بە دوای پەلەکاری لە ناساندنی سەرۆک وەزیرانی نوێن؛ کە قبووڵی هەمووان بێت و پێوەرەکانی توانست و لێهاتوویی بۆ ئیدارەی وڵات هەبێت.
شایانی باسە لەو دیدارەدا گفتوگۆ لە سەر ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی عێراق و هەروەها پەیوەندییە دوو لایەنەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسا و زەروورەتی تۆکمەی ئەو پەیوەندیانە بە چەشنێک کە لە بەرژەوەندیی دوو وڵات بێت، کرا.
هەروەها باڵوێزی فەڕەنسا جەختی لە داکۆکیی وڵاتەکەی لە بەغدا لە پێناو سەقامگیری و پاراستنی ئاشتیخوازانەی خۆپیشاندانەکان و بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنەگانی قۆناغی دواتری عێراق کرد.
بۆچوونی ئێوە