بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە پەراوێزی دانیشتنی دەوڵەت وێرای ڕەت کردنەوەی دەنگۆکان لەبارەی دەست لە کار کێشانەوەی لە وەزارەتی دەرەوە، سەفەری یووسف بێن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عەمان بۆ ئێرانی لە چوارچێوەی ڕاوێژکارییە کاتبەکاتەکان لە گەڵ دراوسێکان ڕاگەیاند.
وەزیری دەرەوە جەختی کرد: لەو دیدارە سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان، پلانی ئاشتیی هورمۆز و پەیوەندیی دوو قۆڵی گفتوگۆ کرا و بڕیارە دوانیوەڕۆی هەینی (١٥ی سەرماوەز) سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوبەشی عەمان لە گەڵ گەورەترین وەفدێک کە تا ئیستا لە پەیوەندیی ئێران و عەمان بینراوە، سەردانی ئێران بکات.
زەریف ئاماژەی بە هەنگاوێکی ئیجابیی ئەورووپییەکان لە ماوەی حەوتەی ڕابردوو کرد و وتی: ٦ وڵاتی ئەورووپی تەڤلی ئینستکێس بوونە و هەڵبەت لە پەناشەوە هەڕەشەیەکی بێ بنەماشیان کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بە تویتێکی خۆی دوای ئەو هەنگاوەی ئەورووپییەکان کرد و وتیشی: بە ئەورووپییەکانم ڕاگەیاند کە ئێران چاوەروانی ئەوەی لە وڵاتێکی ئەورووپی کە پاگەندەی پاڵپشتی لە بەرجام دەکات، نەدەکرد کە هەناردەی دەرمانی نەخۆشییەکی نایاب بۆ ئێران قەدەغە بکات.
وەزیری دەرەوە بە پشتڕاست کردنەوەی لێدوانی سەرۆک کۆمار لەبارەی پەیام ناردنی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران، جەختی کرد: بەردەوام لە لایەن سویسراوە پەیامی دانوستانمان پێ دەکات.
ناوبراو لەبارەی ڕووداوی کۆنسولخانەی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند: پێشبینی ئەمنی ئەنجام درابوو و فەرمانبەرانی ئێمە گواسترابوونەوە بۆ شوێنی هێمن و شوکر بۆ خودا کەسیان زیانی پێنەگەیشتووە و بەڵگە کۆنسولخانەییەکانیش پارێزراون.
بۆچوونی ئێوە