بینایەک ساڵانە ٦ تۆن ئۆکسیژێن بەرهەم دێنێت

بڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٤ بینایەکی نوێ لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بکرێتەوە کە نمای دەرەوەیی بە ٤٠٠ جۆرە گیای جۆراوجۆر داپۆشراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە نیۆئەتڵەس، هاوکاتی پەرەسەندنی هەوڵەکان بۆ چێ کردنی بینای ژینگەپارێزانە، هوتەلێکی نوێ لە لەندەن بە ناوی "سیتی کیپ هاوس" دەکرێتەوە کە بۆ دیزاینی نمای دەرەوەی لە ٤٠٠ جۆرە گیای کەسک و سەوز کەڵک وەردەگرێت.

ئەم بینایە ١١ نهۆمییە لە لایەن ئارشیتێکتێک بە ناوی شپێرد ڕابسۆن داڕێژراوە و بەو شێوازە نژیارڤانییە دەبێتە گەورەترین بینای زیندووی جیهان کە ڕووبەری دیوارەکانی ٣٧١٦ مەتری دووجایە.

داپۆشینی دیوارە دەرەوەییەکانی بینای "سیتی کیپ هاوس" بەو ڕێژە گیایە دەبێتە هۆی هەڵمژرانی ساڵانی زیاتر لە هەشت تۆن کەربۆن و هەروەها بڵاوکردنەوەی نزیکەی ٦ تۆن ئۆکسیژێن لە ساڵدا و ئەوەش دەبێتە هۆی دابەزینی ٣ تا ٥ پلەی گەرمای هۆتێل و هاوێری.

ئەو بینایە ٣٨٢ ژووری وەک ژووری دانیشتن، ژووری گشتی، ڕێستۆران و ... بۆ ڕەچاو گیراوە و سەربانی هوتێلەش بۆ هەموو کراوە دەبێت.

News Code 29675

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =