دوایین مۆڵەتی پەرلەمانی عێراق بە بەرهەم ساڵح

ماڵپەڕی کەناڵی سومریەنیوز بەڵگەی دەرکراو لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بڵاو کردەوە کە تێیدا ١٥ ڕۆژ مۆڵەت دراوەتە بەرهەم ساڵح تا بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بناسێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەو ماڵپەڕە، لە بەڵگەی موحەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هاتووە، ئەو بە پێێ مادەی ٧٦ ی دەستوور لە گەڵ دەست لە کار کشانەوەی عەبدولمەهدی ڕێککەوتووە و داوا لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دەکات تا کەسێک بۆ جێگرەوەی عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری بناسێنێت.

لە نێو کۆبوونەوە سیاسییەکانی عێراق ناوی ئیبراهیم بەحرولعلووم، وەزیری پێشووتری نەوت بۆ جێگرەوەی عەبدولمەهدی هاتووەتە ئاراوە.

News Code 29669

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =