زانکۆ کوردستان دەیەوێت کەڵک لە تواناییەکانی کۆچەر بیرکار وەرگرێت

سەرۆکی زانکۆ کوردستان ڕایگەیاند کە پلان ڕێژیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن کەڵک لە توانا و زانستی بلیمەتی کورد مامۆستا کۆچەر بیرکار وەرگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحمەت سادقی، سەرۆکی زانکۆ کوردستان دوێنێ سێشەمە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی بە ئامادە بوونی هەواڵنێرانی پارێزگای کوردستان، وتی: لە ئێستادا ۴۹۲ خوێندکاری بیانی لە زانکۆی کوردستاندا خەریکی خوێندنن.

 وتیشی: بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆ کوردستان و پەرەدان بەو ڕواڵەتە نێودەوڵەتیە، لە گەڵ ۳۰ زانکۆی جیهاندا ڕێککەوتننامەی هاوکاری هاوبەشمان واژۆ کردووە و تا ئێستا ۴ خولی هاوبەشیمان بەڕێوەبردووە لە ماوەی ئەم ۹ مانگەی رابردوودا.

 سادقی بە ئاماژە بەوەی کە لە گەڵ وڵاتانی فەرەنسا، نەمساو و ئیسپانیا خوێندکار و مامۆستامان گۆڕیوەتەوە، زیادی کرد: ئەمساڵ مۆڵەتمان وەرگرتووە بۆ ناردنی ۱۵ خوێندکار و چوار مامۆستا و سێ فەرمانبەر و ساڵی ڕابردووش ۱۶ مامۆستا و خوێندکارمان ناردە ئەم وڵاتانە.

 سەرۆکی زانکۆ کوردستان لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆ دەیەوێت کەڵک لە دەفرایەتی  و تواناییەکانی پڕۆفسۆر کۆچەر بیرکار لە زانکۆ کوردستان وەرگرێت.

ئەوەشی وت کە پلانڕێژیان کردووە بۆ ئەوەی ئەم هەڵکەوتەی بواری بیرکارییە بۆ وانە وتنەوە لە زانکۆ کوردستان بە شێوەی خولی کورت ماوە بێتەوە سنە.

News Code 29667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =