چەکدارانی سەر بە تورکیا خەریکی قاچاخی ئاسەواری کۆنینەی سووریان

سەرچاوەگەلی سووری لە دزینی ئاسەواری کۆنینەی ناوچەکانی عەفرین و پارێزگای حەلەب لە لایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا و قاچاخی بۆ تورکیا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی چاوەدێریی مافی مرۆڤی سووریا، سەرچاوەگەلی سووری لە دزینی ئاسەواری کۆنینەی قەڵای نەبی هۆری لە هاوێری شاری عەفرین لە پارێزگای حەلەب لە لایەن گرووپگەلی سەر بە تورکیا و قاچاخی بۆ تورکیا هەواڵیان دا.

ناوچەی نەبی هۆری لە باکووری رۆژئاوای سووریا لە مەودای سی کیلۆمەتریی شاری سنووریی عەفرین لە پارێزگای حەلەب هەڵکەوتووە و مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی هێلێنی لە ٢٨٠ ساڵی بەر لە زایین.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، گرووپگەلی سەر بە تورکیا بە تایبەت گرووپی سقوورئەلشوماڵ لە پاش دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون تا بە ئەوڕۆ، خەریکی دزینی ئاسەواری کۆنینەی شاری "عەفرین"ن و لە رۆژانی ١٠ی ئەگێست و ٦ی ئاکتەوبری ساڵی ٢٠١٨ و ٣ی نوامبێری ئەوساڵی زایینی (٢٠١٩) بە کەرەسە و ماشینگەلی قورس خەریکی هەڵکەندنی ئەو ناوچەیە و تێکدانی شوێنەوارە مێژوویی و کۆنینەکان بوونە.

چاوەدێریی مافی مرۆڤی سووریا جەختی لەوەش کردووە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە تێکدەرانە هێشتاش بەردەوامە و هێزەکانی تورکیا و گرووپگەلی سەر بەو وڵاتە لە پاریزگای حەلەب و شاری عەفرین پێشگری دەکەن لە هاتووچۆی خەڵکی سڤیل و ناوچەکە لەو شوێنانە و تەنانەت کەسانێک کە بیانەوێ لەو شوێنانە نزیک ببنەوە، سزای قورسیان بە سەردا دەسەپێت.

ئەو ڕێکخراوە ڕاشیگەیاند: هێزێکی سەر بەو گرووپانە کە لە شوێنی هەڵکەندنەکاندا ئیش دەکات، لەمدواییەدا وێنەگەلێکی لە ئاسەوارە کۆنینەکانی لە هەژماری کەسێنی خۆی فەیسبووکدا بڵاو کردۆتەوە و ئەوە سەلمێنەری دەستهەبوونی ئەو گرووپانە و دەوڵەتی ئەنقەرە لە دزینی کەرەسە و ئاسەواری کۆنینە و بە نرخی ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵیانە.

بە وتەی چاوەدێریی مافی مرۆڤی سووریا ئەو کەسە خەڵکی ئەدلەبە و خەریکی بازرگانی ئاسەواری کۆنینەیە و پاش ئەوەی رۆژنامەنووسێک هەوڵی داوە لەبارەی تابلۆ و ئاسەوارەکان زانیاری لێ وەرگرێت، ناوبراو وێنەکانی لە هەژماری خۆی سڕیوەتەوە.

شایانی باسە، بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا لەم دواییەدا و پاشا ئامادەبوونی لە یەکێک لە بەرەکانی شەڕ لە باشووری ئەدلەب، ڕایگەیاند: ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا دزە؛ تا دوێنی کارخانە و گەنم و نەوتی سووریای دەدزی و ئێستا خەریکی دزینی خاکی سووریایە.

News Code 29665

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =