سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش لە کەرکووک دەستگیر کرا

سەرچاوەیەکی ئاسایشی کەرکووک لە دەستگیریی کوڕە مامی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی کوژراوەی داعش هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، سەرچاوەیەکی ئاسایشی کەرکووک ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە دەستگیریی کوڕە مامی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی کوژراوەی داعش هەواڵی دا و وتی: پۆلیسی حەوێجە لە پاریزگای کەرکووک توانی حامد شاکر سەبع بەدری ناسراو بە ئەبووخەلدوون کوڕە مامی ئەبووبەکر بەغدادی و لە سەرکردە گرینگ و پڕمەترسییەکانی داعش دەستگیر بکات.

سەرچاوەکە جەختیشی کرد: ئەبوو خەلدوون یەکێکە لە سەرکردە گرینگەکانی داعش کە دۆسیەی ئێستێخاباراتی داعشی لە بندەستدا بووە.

News Code 29664

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =