بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سانا، بەشار ئەسەد لە کاتی ئامادەبوونی لە یەکێک لە بەرەکانی شەڕ لە باشووری پارێزگاری ئەدلەب، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتای تورکیایی خۆی بە "دز" وەسف کرد و شەڕی ئەدلەبی بە بنەڕەتیترین شەڕ بۆ یەکلا کردنەوەی تیرۆریزم لە سووریا زانی.
بەشار ئەسەد وتیشی: ئەردۆغان دزە و تا دوێنێ کارەخانەکان، گەنم و نەوتی سووریای دەدزی و ئەوڕۆ خەریکی دزینی خاکی سووریایە. هەموو خاکی سووریا وەک یەک گرینگن، بەڵام ئێمە بە پێی یەکەمایەتی و هەلومەرجی سەربازی مەیدانی هەنگاو دەنێین.
سەرۆک کۆماری سووریا سەبارەت بە گرینگیی پارێزگای ئەدەلەب، ڕایگەیاند: ئەدلەب بۆ دوژمنان ویستگەیەکی پێشەنگ بووە. وێستگەیەکی لەو چەشنە بەردەوام لە هێڵی پێشەوەیە. بەڵام لەم هەلومەرجەدا شەڕ لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا بۆ پەرتەوازەکردنی هێزی سوپای عەرەبی سووریا بووە.
ناوبراو بە بێ ئاماژەی ڕاشکاوانە بە هێزە کوردەکانی سووریا لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، جەختی کرد: پاش چەند ساڵ بە هروگیفەوە خۆیان هەڵکێشا کە بەرەنگار دەبنەوە و ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانیان دەپارێزن و ئێستا دەبینین کە تورکیا چۆن ناوچەگەلی بەربڵاوی بندەستی ئەوانی داگیر کردووە، بە بێ ئەوەی کارێکیان لە دەست بێت.
سەرۆک کۆماری سووریا جەختیشی کرد: یەکەمین هەنگاوێک کە لە دوای دەستدرێژی بۆ سەر باکووری سووریا ئەنجاممان دا، پەیوەندی گرتن بە هەموو هێزە سیاسی و سەربازییەکانی ناو مەیدان بووە و پێمان ڕاگەیاندن کە ئامادەی پاڵپشتی لە هەر هێزێکین کە بەرخۆدان بکات. ئەوە نەک بڕیارێکی سیاسی، بەڵکوو ئەرکێک بە پێی دەستوور و نیشتمان بووە. ئەگەر ئەوەمان نەدەکرد شیاوی ئەم نیشتمانە نەبووین.
بۆچوونی ئێوە