ئەردۆغان دزە/ شەڕی ئەدلەب هێشتاش شەڕی سەرەکیمانە

سەرۆک کۆماری سووریا لە کاتی ئامادەبوون لە بەرەیەکی شەڕ لە باشووری ئەدلەب، وێرای ڕەخنە لە هاوتای تورکیایی، وتی: شەڕی ئەدلەب هێشتاش سەرەکی‌ترین ئێمە بۆ کۆتایی ئاژاوە و تیرۆریزم لە سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی سووریا (سانا)، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە کاتی ئامادەبوونی لە یەکێک لە بەرەکانی شەڕ لە باشووری پارێزگاری ئەدلەب، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتای تورکیایی خۆی بە "دز" وەسف کرد و شەڕی ئەدلەبی بە بنەڕەتی‌ترین شەڕ بۆ یەکلا کردنەوەی تیرۆریزم لە سووریا زانی.

بەشار ئەسەد وتیشی: ئەردۆغان دزە و تا دوێنێ کارەخانەکان، گەنم و نەوتی سووریای دەدزی و ئەوڕۆ خەریکی دزینی خاکی سووریایە. هەموو خاکی سووریا وەک یەک گرینگن، بەڵام ئێمە بە پێی یەکەمایەتی و هەلومەرجی سەربازی مەیدانی هەنگاو دەنێین.

سەرۆک کۆماری سووریا سەبارەت بە گرینگیی پارێزگای ئەدەلەب، ڕایگەیاند: ئەدلەب بۆ دوژمنان ویستگەیەکی پێشەنگ بووە. وێستگەیەکی لەو چەشنە بەردەوام لە هێڵی پێشەوەیە. بەڵام لەم هەلومەرجەدا شەڕ لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا بۆ پەرتەوازەکردنی هێزی سوپای عەرەبی سووریا بووە. ئێمە هێشتاش لە سەر ئەو بڕوایەین کە شەڕی ئەدلەب بنەڕەتی‌ترین شەڕ بۆ کۆتایی هێنان بە ئاژاوە و یەکلاکردنەوەی پرسی تیرۆریزم لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریایە.

بەشار ئەسەد بە ئاماژە بە پێویستی هاوڕیزی و هاوئاهەنگی لە کاتی کەوتنە بەر دەستدرێژی و تاڵانی وڵات، ڕاشیگەیاند: هەندێ لە سوورییەکان بە داخەوە بەو جۆرە نەجووڵانەوە و بە تایبەت لە ساڵە سەرەتاییەکانی شەڕ لە بری پشت‌بەستن بە سوپا، گەل و نیشتمانی خۆیان ڕوویان لە هێزی دەرەکی و بە تایبەت ئەمریکییەکان نا.

ناوبراو بە بێ ئاماژەی ڕاشکاوانە بە هێزە کوردەکانی سووریا لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، جەختی کرد: پاش چەند ساڵ بە هروگیفەوە خۆیان هەڵکێشا کە بەرەنگار دەبنەوە و ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانیان دەپارێزن و ئێستا دەبینین کە تورکیا چۆن ناوچەگەلی بەربڵاوی بندەستی ئەوانی داگیر کردووە، بە بێ ئەوەی کارێکیان لە دەست بێت.

سەرۆک کۆماری سووریا جەختیشی کرد: یەکەمین هەنگاوێک کە لە دوای دەستدرێژی بۆ سەر باکووری سووریا ئەنجاممان دا، پەیوەندی گرتن بە هەموو هێزە سیاسی و سەربازییەکانی ناو مەیدان بووە و پێمان ڕاگەیاندن کە ئامادەی پاڵپشتی لە هەر هێزێکین کە بەرخۆدان بکات. ئەوە نەک بڕیارێکی سیاسی، بەڵکوو ئەرکێک بە پێی دەستوور و نیشتمان بووە. ئەگەر ئەوەمان نەدەکرد شیاوی ئەم نیشتمانە نەبووین.

News Code 29663

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =