ئەمریکا پەیامی تایبەتی بۆ دانوستان دەنێرێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکا زوو بە زوو پەیام دەنێرێت بۆ دانوستان کردن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (سێ شەممە) هاوکات لە گەڵ رۆژی جیهانی کەمئەندامان لە دیداری تاقمێک لە کەسایەتی و بەلیمەتانی کەمئەندام و نوێنەرانی ڕێکخراوە چالاکەکانی ئەو بوارە، ڕایگەیاند: ڕوانینی ئێمە هەمبەر بە کەمئەندامان لە کۆمەڵگا دەبێ ڕوانینی مرۆڤانە و شیاو بێت و وەک کەسانێک سەیریان بکەین کە بە کێشە و گرفتێکی زیاترەوە دەژین و ڕەنگە لە چالاکییەکانیشیاندا تووشی ئاستەنگ و تەنگەژەی زیاتر بێن.

ڕۆحانی بە ئاماژە بە هەستیاریی دەوڵەتی یازدە و دووازدە هەمبەر بە کۆمەڵگای کەمئەندامان و هەوڵ بۆ دەستەبەر کردنی خزمەتێکی زیاتر بەو چینەی کۆمەڵگا، ڕاشیگەیاند: بە هۆی هۆکارگەلێکی زۆر هەموو ئەو ئاواتە وەدی نەهات و وەک دەزانن لەو ماوەیەدا دەوڵەت بەرەوڕووی دابەزینی نرخی نەوت، گوشارەکانی بایکۆت و گەمارۆ بە تایبەت لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و ڕوودانی بەڵای سروشتیی وەک بوومەلەرزە و لافاو لە چەندین پارێزگای وڵات بووە.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە هەوڵی ئەمریکا لە داسەپاندنی گەمارۆگەلی بێ هاوتا و زێدەرۆیانەی بۆ بەچۆکداهێنانی ئێران، جەختی کرد: خەڵکی ئێران سەرباری هەموو زەخت و گوشاری ئابووریی قورس و گەمارۆی نادادگەرانە، مەزنایەتی خۆیان پاراست و بە خۆڕاگری و تاقەتی سەخڵەتییەکان، بارودۆخی دژواریان وەپشت سەرنا و سەرکەوتن.

وتیشی: لە سای خۆڕاگریی گەلی ئێران، ئەمڕۆ بارودۆخ بە جۆرێکە کە ئەوان خۆیان لە هەوڵی گفتوگۆ و دانوستانن و پەیامی تایبەتی دەنێرن، ئەو پەیام و داواکارییانەیان بە پێچەوانەی ئەو دروشمانەیە کە بە شێوەی گشتی دێهێننە ئاراوە و ئەورووپییەکانیش وەک ناوبژیگەر باش ئاگاداری ئەو شتەن.

ڕۆحانی لە درێژەدا ڕووانییە پرسی گرانی بەنزین و بە گرێ دانەوەی ئەو بابەتە بە مەسرەفی زێدەڕۆیانە بەنزین و هاوردەی لە ساڵی ١٤٠٠، ڕوونی کردەوە: پلانی پشکبەندی و هەموارکردنی نرخی بەنزین بۆ پێشگری لە هاوردە و خۆبەڕیوەبەری و کۆنتڕۆڵی مەسرەفی بەنزین ئەنجام دراوە و داهاتی ئەو پلانە ٣١ هەزار ملیارد تمەن بووە کە بە تەواوەتی ڕادەستی خەڵکی بێ دەرەتانی وڵات کراوەتەوە.

ناوبراو جەختی لە دۆزینەوەی و کەمکردنەوەی هۆکارگەلی کەمئەندامی لە کۆمەڵگادا کرد و بیری هێنایەوە: بە داخەوە ڕووداوگەلی سروشتی و ناسروشتیی وەک ڕووداوی هاتوچۆ، لافاو، بومەلەرزە و نەخۆشینی ژێنێتیکی و ناژێنێتیکی دەستی باڵایان هەیە لە کەمئەندامیدا و هەر بۆیە دەبێ بە ناسینی ئەو هۆکارانە و بە یاسای کارامە پێش بە پەرەسەندنی کەمئەندامی بگرین.

سەرۆک کۆمار هەروەها ئاماژەی بە پەسند کردنی یاسای پاڵپشتی لە کەمئەندامان لە دەوڵەتدا کرد و وتی: هەر کارێک بۆ کەمئەندامانی خۆشەویستی بکەین، ئەرکی یاسایی، مرۆیی و ئایینی ئێمەیە و لە ئێستاشدا بەشێکی گەورەی کارەکان لە ئەستۆی بنەماڵە، ڕێکخراوەکان و گرووپگەلی خەڵک‌تەوەرە و دەوڵەت تەنیا دەتوانێ باڵی یارمەتیدەر بێت.

News Code 29660

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =