ئامانجەکانی تورکیا لە بوردومان کردنی تەل ڕەفعەت

ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات دووپاتی ده‌كاته‌وه کە مه‌به‌ستی توركیا له‌ بۆردومان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت، ترساندنی دانیشتوان و ناچاركردنیانه‌ بۆ جێهێشتنی ناوچه‌كانیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ته‌ل ره‌فعه‌ت، كه‌ ده‌یان كه‌سی كرده‌ قوربانی و زۆربه‌یان منداڵ و سڤیل بوون، به‌یاننامه‌یێكی بڵاوكرده‌وه‌.

جگه‌ له‌ ئیدانه‌كردنی توندی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه،‌ لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئه‌و تاوانه‌ دووباره‌ بۆ جیهانی سه‌لمانده‌وه‌ كه‌ توركیا پرۆژه‌ی داگیركردنی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریای هه‌یه‌.

مه‌سه‌ده‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ کە دروست كردنی ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ هێنانه‌ئارای ئاسایش و سه‌قاكگیری نییه‌، به‌ڵكوو ته‌نها بیانوویێكه‌ بۆ دروست كردنی ناوچه‌یێكی ئه‌منی و ئه‌نجام دانی كوشتن و وێران كردن، ئه‌نجام دانی كۆمه‌ڵكوژیی له‌و شێوه‌یه‌ش بۆ ترساندنی دانیشتوان و ناچاركردنیانه‌ بۆ جێهێشتنی ناوچه‌كانیان و به‌رده‌وام بوون له‌ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه‌ و پاكتاوی نه‌ژادی.

ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و رووسیا ده‌كات فشار له‌سه‌ر "حكوومه‌تی داد و گه‌شه‌پێدان" بكه‌ن بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌، داواش له‌ هێزه‌كانی رووسیا و سووریا ده‌كات كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ن، كاربكه‌ن بۆ رێگرتن له‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی توركیا.

News Code 29658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =