ڤیزای نێوان ڕووسیا و ئێران هەڵدەگیردرێت

کارگێڕی شەریکەی پسپۆڕی گەشتیاری ئێران و جیهان لە هەڵگرتنی ڤیزای نێوان ڕووسیا و ئێران لە ڕۆژانی داهاتووەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەشایار نیکزاد فەر، لە کۆکۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانیدا کارەکانی ٦ مانگی ڕابردووی باس کرد و بەرنامەکانی داهاتووی شەریکەی پسپۆڕی گەشتیاری ئێران و جیهانی شرۆڤەکرد.

ئەو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ڕووسیا و ئێران خەریکە شوێنگیری دەکرێت، وتی: شەریکەی پسپۆڕی گەشەی گەشتیاری ئێران و جیهان بە پێی پلان ڕێژییەکان، داهاتێک کە لەو ڕێگاوە بەدەست دێت، لە رووسیا لە ڕێگای بانگەشەی گەشتیاری ئێران لە ڕووسیا خەرج دەکات.

ناوبراو سەبارەت بە چۆنیەتی بانگەشەی گەشتیاری ئێران لە ڕووسیا زیادی کرد: بانگەشەی ئێران بۆ تەواوی خەڵکی ڕووسیایە و سنووردار نابێتەوە بە هەندێک کەسی تایبەت. بەم حاڵەوە بە پێی حەزی ڕووسەکان لە ئێسکی و کەژەوانی بە دوای بانگەشەی بەستێنە گەشتیارییەکانی ئێران لە ئەو دوو بوارەداین.

News Code 29651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =