نەخۆشییەکەم لە زیندان دا خراپتر بووە

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(هەدەپە) لە پەیامێکدا لە زیندانی ئیدرنەوە بۆ خەڵکی تورکیا ڕایگەیاند: نەخۆشییەکەم لە دۆخی زیندان خراپتر بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی نەخۆشی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(هەدەپە) لە زیدانی ئیدرنە، ئورول قاترچی ئەغڵوو و نجدت ئیپک یوز، نوێنەرانی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا لە گەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئیدرنە دیداریان کرد.

بە بە پێێ نووسراوی ڕۆژنامەی ئورنسل، قاترچی ئوغڵوو دوای دیدار لە گەڵ دەمیرتاش بە هەواڵنێرەکانی وت: ئێستا کێشەیەکی تایبەت بوونی نییە، ئەو بەهێز و پڕ لە وزیەیە. سەرەتا لە گەڵ عەبدوڵڵا زیدان دیدارمان کرد، ناوبراو بە ئێمەی وت کە دەمیرتاش هەفتەی ڕابردوو تووشی تەنگی هەناسە هاتووە و بۆ ماوەیەکی کورتیش بێ هۆش بووە. دەمیرتاش خۆی نەیویستبوو هەواڵی نەخۆشییەکەی مێدیایی ببێتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: دۆخی دەمیرتاش لە زیندانی ئەمنیەتی ئیدرنە لەبار نییە.

دەمیرتاش لەم بارەوە نیگەرانیگەلێکی هەیە و سەبارەت بە نەخۆشییەکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە: خەڵک بزانن تووشی ئاوەها نەخۆشیەک هاتوون. لە ئەم دۆخەدا دۆخی نەخۆشییەکەی خراپتر بووە. ئەبێ دەرمان بکرێم. ڕێک نازانم تووشی چ نەخۆشیەک بووم.

News Code 29649

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =