بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای کۆنترۆڵی تەواوی شاری سەرێ کانی لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیا-سوپای ئازادی سووریا، بە پێی ڕاگەیاندنەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، هێزەکانی سوپای تورکیا هەوڵی کردنەوەی بنکەی سەربازی نوێیان لە گوندی تەل ئاتەش لە دەڤەری سەرێ کانیان داوە.
بە پێی نووسراوی هەواڵدەری هاوارنیوز، هێزەکانی سوپای تورکیا بە گواستنەوەی جیهازاتی قورس و نیوە قورس لە گوندی "ئەلسەفها" بۆ گوندەکانی "ئانیک ئەلهەوا" و مەحموودیە هەڵکەتوو لە ئەبوو راس لە سەرێ کانی بۆ گوندی تەل ئاتەش هەوڵی کردنەوەی بنکەی سەربازیان لە ئەو گوندە داوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش لە ئەمەش هێزەکانی سوپای تورکیا لە ڕووبەرێکی ٣٠٠ هەزار مەتری لە مەزراکانی سەرێ کانی کردنەوەی گەورەترین بنکەی ئاسمانی ناوچەیان دەست پێکردبوو.
بۆچوونی ئێوە