کورتە فیلمی دەرهێنەری کوردستانی گەیشتە بوخارێست

کورتە فیلمی "کۆتایی جادە" لە دەرهێنانی سۆران ڕەحیمی لە بیست و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی خوێندکاری سینەمائیووبیتی شاری بۆخارێستی پایتەختی ڕۆمانیا وەرگیرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی "کۆتایی جادە" لە دەرهێنانی سۆران ڕەحیمی دەرهێنەری گەنجی کوردستانی و لە بەرهەمەکانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان بە نوینەرایەتی لە ئێران لە بیست و سێهەمین فێستیڤاڵی خوێندکاری سینەمائیۆبیت (CINEMAIUBIT) وەرگیراوە. ئەم فێستیڤاڵە لە رۆژانی ٣ تا ٧ی دیسامبێر (١٢ تا ١٦ی سەرماوەز) لە بۆخارێستی پایتەختی ڕۆمانیا بەڕێوە دەچێت.

دەقی ئەم کورتە فیلمە کە دەڕوانێتە بەسەرهاتی شۆفیرێک لە جادەکانی کوردستان، کە لە لایەن "سۆڕان ڕەحیمی" و "عەدنان جەوانمەردی"یەوە نووسەراوە و خەبات فەتحی و خوالێخۆشبوو عوسمان ئەحمەدی تێیدا ڕۆڵیان گێراوە.

زانیار لوتفی (فیلم‌هەڵگری)، نەوید زارع (دەنگ‌هەڵگری) و ئارمین پوورمحەمەد (بەڕێوەبەری بەرهەم هێنەری) دیکەی ستافی ئەو فیلمەن.

News Code 29644

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =