دۆزرانەوەی دایناسۆرێکی گۆشتخۆر کە ددانی زوو بە زوو دەردەهات

لە ئەنجامی لێکدانەویەکی نوێی کۆنینەناسی لە ئەمریکادا، دایناسۆرێکی ٧٠ ملیۆن ساڵە ناسراوە کە ددانەکانی دوو مانگ جارێک دەهاتنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نیۆئەتڵەس، لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ئادۆڵف لە سەر فۆسیلی دایناسۆرەکان، جۆرە دایناسۆرێکی ٧٠ ملیۆن ساڵەی گۆشتخۆر بە ناوی "ماجۆنگاسوور" لە دوورگەی ماداگاسکاری ئێستا ناسراوە کە ددانەکانی دوو مانگ جارێک دەهاتنەوە و لەوبارەیەوە خێرایی هاتنەوەی ددانەکانی سێزدە هێندەی دایناسۆرە گۆشتخۆرەکانی دیکە بووە.

هۆی هاتنەوەی خێرای ددانەکانی ئەو دایناسۆرە خواردنی ئێسک وەک سەرچاوەیەکی گرینگی خۆراکیان بووە. ئێسەک دەبووە هۆی زیان گەیشتن بە ددانەکانی دایناسۆر و لەو ڕووەوە بە شێوەی سروشتی هەر دوو مانگ جارێک ددانە کۆنەکان دەکەوتن و ددانی نوێ لە جێیان دەهاتەوە.

پێشتر زانایان پێیان وابوو کە ئەو ستراتژییە تەنیا تایبەتی کووسەکانە، بەڵام ئیستا دەرکەوتووە کە ژمارێکی زۆری دایناسۆرە گۆشتخۆرەکانیش ددانەکانیان زوو بە زوو هاتۆتەوە.

News Code 29642

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =