دوژمن نەیتوانی هەناردەی نەوتی ئێران راگرێت/نەوتمان دەفرۆشین

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن نەیتوانی هەناردەی نەوتی ئێران ڕاگرێت، وتی: هێشتاش خەریکی فرۆشی نەوتین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسحاق جەهانگیری ئەوڕۆ (دووشەممە) لە بیست و سێهەمین رۆژی نیشتمانیی هەناردە، وتی: دوو ساڵ لە گوشاری نوێی دەوڵەتی ئەمریکا دژی گەلی مەزنی ئێران تێدەپەڕێت و لەو ماوەیە ئەمریکا بە بیانووی هاتنە سەرکاری سەرۆک کۆماری نوێ پشتی لە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی بەرجام کرد و هەموو ڕێککەوتنەکانی دیکەی پێشێل کرد.

وتیشی: بە کشانەوەی لە بەرجام کە ببووە مایەی گەشەی وڵات و پەیوەندییەکی سازێنەری نێودەوڵەتی، گوشاری قورس و بێ وێنەی خستە لە سەر گەلی ئێران.

ناوبراو جەختی کرد: زیاترین ڕەنجی ئەو گوشارانە لە سەر کۆمەڵگای ئێرانی بووە و تەنانەت بەرپرسانی ئەمریکی راشکاوانە دانیان بەوەدا ناوە کە شەڕێکی گەورەی ئابووری لە دژی گەلی ئێران و کۆماری ئیسلامی وەڕێدەخەن. هەڵبەت ئەوان لایان وابوو لە سای ئەو گوشار و شەڕی ئابوورییە، ئابووری ئێران تێکدەشکێت و ناڕەزایەتییەکان لە کۆمەڵگادا سەرهەڵدەدەن و لە ئەنجامدا کۆماری ئیسلامی ئێران دەڕووخێت.

جێگری سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە گەمارۆدرانی دوو جارەی بانکی ناوەندیی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە بە بیانووگەلی پرسی ناڤۆکی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، بیری هێنایەوە لە ساڵی ٩٦ی هەتاوییەوە تا ئێستا بەرپرسانی باڵای وڵات لە رێبەری باڵاوە تا وەزیری دەرەوە خراونەتە ناو لیستی گەمارۆکان و هەوڵ دراوە بەو کارە بەستێنی ئابووریی ئێران دابخەن.

جەهانگیری جەختیشی کرد: بەوەشەوە نەیانتوانیوه هەناردەی نەوتی ئێران بگەیێننە سیفر. بەلام بە هۆی گوشارەکان تەنانەت وڵاتانی هاوڕێشمان زات ناکەن نەوتی ئێران بکرن و ئێمە بۆ ئەوەی بتوانین نەوتی وڵات بفرۆشین، شێوازی دیکەمان بە کار هێناوە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە دەست‌نیشان کرانی هەموو کەرەسە سەرەکی و پێویستەکانی وڵات بۆ گەمارۆدران و داخرانی هەموو رێڕەوەکانی سەرەکیی هەناردە لە لایەن دوژمنانەوە کرد و وتیشی: ئەوڕۆ بە سەربەرزییەوە ڕادەگەیێنین کە ئێران لە سەر پێی خۆی وەستاوە و ئابووریی ئێران لەو دوو ساڵە، جگە لە ڕاچەنینی دەروونی کە لە سەرەتادا بووە و شەڕی میدیاییەک کە هەمیشە لە سەردا شکاوە، بەردەوامە لە پێشچوونیدا.

زیادی کرد: هەناردەکرانی وڵات سەلماندیان کە سەرەڕای داخرانی هەموو رێگەکانی هەناردە و پاپۆرەوانی، گەشەیان داوەتە بە هەناردەی وڵات. هەر بۆیە دەبێ لە هەلومەرجی ئێستادا دەستی کەسێک کە توانیویەتی گەمارۆکان دەوربداتەوە و دراو بهێنێتە ناو وڵات ماچ بکەین.

News Code 29641

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =