دەوڵەت هەوڵی قەرەبووکردنەوەی خەساری ڕووداوەکانی ئەم دواییە بدات

سەرۆکی دەزگای داد بە پێداگری لە زەروورەتی بیستنی داخواز و ڕەخنەی خەڵکی و هەروەها هەڵسوکەتی دادپەروەرانە و یاسایی لە گەڵ ئاژاوەگێران و تێکدەرانی ئاسایش لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، وتی: خەسارەکان دەبێ قەرەبوو بکرێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگای داد، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم یوونسی لە دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای دەزگای داد، بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵات، جەختی کرد: ئاژوەگێڕان و دوژمنانی دەرەوەیی سواری شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی جەماوەری بوون و لایان وابوو بە سازدانی بشێوی و زیان گەیاندن بە داراییە گشتی و تایبەتییەکان دەتوانن بە ئامانجی دزێوی خۆیان بگەن، بەڵام ئامادەبوونی مانامەندی خەڵکی هوشیاری ئێران و رێنوێنییەکانی رێبەری باڵا، پیلانەکان پووچەڵ کرانەوە و ئاسایشی وڵات دەستبەر کرا.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وێرای داکۆکی لە زەروورەتی بیستنی دەنگی خەڵکی بە کردەوە، جەختی لە پرسی چاوەدێریی بازاڕ و نرخەکان کرد و وتیشی: پرسی بازاڕ و نرخی کاڵا و خزمەت بە تایبەت بۆ چینە کەم داهاتەکان لە گرینگترینی پرسەکانە، هەر بۆیە چاوەدێری ڕێکخراوە و دەزگا بەرپرسەکان بە سەر بازاڕ و نرخەکان زەروورییە و دەبێ بازاڕ لە چنگی سوودخوازان و هەلپەرەستان بپارێزرێت.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە درێژەدا ڕوانییە ڕەوتی هەڵسوکەت لە دادوەرانە لە فەڵ دۆسیەی ئاژوەگێران و تێکدەرانی ئاسایش و دارایی گشتی و جەختی کرد: دۆسیەکان بە شێوەی یاسایی و دادپەروەرانە لێک دەدرێنەوە و بە ئومێدی خودا بە زوویی خەڵکی لە ئەنجامی ئەو دادگایانە ئاگادار دەکرێنەوە.

سەرۆکی دەزگای داد ئاماژەی بە زیان پێ گەیشتووانیش کرد و ڕایگەیاند: نابێ چاوپۆشی لە زیان و خەساری ماڵی و گیانی زیان پێ گەیشتووان بکرێت و لەو ڕووەوە داوا لە بەرپرسان بە تایبەت دەوڵەت دەکەین کە هەمبەر بە قەرەبووکردنەوەی ئەو خەسارانە هەوڵ بدەن و هاوکارانی ئێمەش لە ڕووی یاساییەوە پەیجۆری بابەتەکەن و زیان پێ گەیشتووان دڵنیا بن پاڵپشتیی یاساییان لە پشتە.

News Code 29639

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =